MusicMint AI Music Generator Logo
MusicMint

I chose you,poetry,salarsamad

deep romantic, eletrônica,cinematic,gitar,india disco,MIX

salarsamad21·4:02

Lyrics

..........تۆ

تۆم هەڵبژارد لەنێو هەموو گوڵان

زۆر جوان بووی زوو هاتیە دڵان

بە دڵۆپ لەناو گلێنەم ئاومدای

بە برژانگی پێڵوی چاو تەیمانمدای

VERSE1

گۆرانیت بۆ دەڵێم بە شەو و ڕۆژ

بووم بە هەتاو لەگەڵ گوڵەبەرۆژ

دەهاتم دەچوم وەکو سروەی با

ترسام هوڕەی گەرما بێت و بتبا

VERSE2

بە بەرچاوی من قەشەنگتربوی

چرۆی تازەبووی شکۆفەتربوی

نازت دەگرتم کەی دەهاتمە لات

بۆنت خۆش بوو کەیفم دەهات

VERSE3

دەموت خوایە کەش هەروا بێت

گوڵیمن با بەختەوەر و شاد بێت

تۆ بڵێیت ئەم وەرزە هەروا بمینێ

خەمی پاییز نێتو گوڵم هەڵوەرێ

VERSE4

ئێستا زانیم تەمەنی شادی کورتە

ئەگە دەستنەگری بەو گوڵدەستە

خوایە وەرزم هەردەم نوێ بێتەوە

لەناو دڵ وگوڵ و گیام بشنێتەوە

VERSE5

هیچ نەبینم ڕەنگ زەرد و کزبوی

پەڕەت هەڵوەرێ ببینم سیسبوی

کێ دەڵێ ئەم هەڵاڵە هی باغی منە

ڕازاوەیە جێی دەستو پەنجەی منە

VERSE6

بەڵێن دەدەم ، خۆشی بێ بەرەوپیلم

دڵ خۆم بکەمەوە بۆ سۆز و برینم

ئەمجارە ئەگەر هاتوو ڕێککەوتینەوە

دڵی خۆم واڵاکەم نائومێد نەبینەوە

..................تۆ

Like this song? Create something similar

Related AI Music Generators