Kurdish - Êşa dil / Derdî dil / دەردی دڵ

  • Emotional Kurdish folk song with lament-style melody
  • slow tempo
  • expressive vocal delivery
  • poetic storytelling
Kurdish - Êşa dil / Derdî dil / دەردی دڵ

Lyrics

دەردی دڵ بۆ کێ بەیان کەم دڵ کە نالاوێتەوە

ئەو گڕووی گرتوویە چیبکەم بێ تۆ ژیر نابێتەوە

بەفری بەفرانبارە بێ بای پەیمان قەت ناچێتەوە

ئەی خودا کەنگێ ئەزیزی ئەو دڵەی من دێتەوە!

چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە

چۆن بژیم من تۆ لەوێ، من لیرەوە

وێنەکەت دەرمانی نرخ جەرگی برینداری منە

وەختی دڵتەنگی بەبێ تۆ هەر ئەوە یاری منە

دیتنی ڕووناکی بۆ دووچاوی جۆباری منە

تاکوو لێت دوورم ئەزیزم شیوەنت کاری منە

چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە

چۆن بژیم من تۆ لەوێ، من لێرەوە

سەیری کەرکوکی چۆڵ کەم یا تەمی کوێستان دڵ

داخی دووری تۆ بچێژم یا خەمی هەزار لەمل

ئەی خەزانی خەم بڕۆ باشین بێ باغم جڵ بە جڵ

ئەی فەلەك بابێ بەهارستانی من یەك چەپکە گوڵ

چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە

چۆن بژیم من؟ تۆ لەوێ من لێرەوە

گوێت لە بەندی ئاخرم بگرە هەتا ڕوح ماوەپێم

گەرچی ئالۆزە بەلام بمبورە چون شێواوە لێم

تابە ڕووناکی چرای گۆنات دبینم دەست وپێم

سەر لەسەر ئێخەی خەمی تۆ پربە گیان دەڵێم

چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە

چۆن بژیم من؟ تۆ لەوێ، من لێرەوە

دەردی دڵ بۆ کێ بەیان کەم دڵ کە نالاوێتەوە