شە وی یلدا kurd

  • kurdi folk
  • female vocals
شە وی یلدا kurd

Lyrics

شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو

کەدیدەم دوور لەتۆ بێ نوورە ئەمشەو

دڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربان

خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو

دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیە

لەمن وەحشی و رەمیدە و دوورە ئەمشەو

کە تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستان

چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو

لە خەو هەڵساوە یائاڵۆزە چاوت

هەمیشە وایەیا مەخموورە ئەمشەو

سرووشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ

جێگەم سەردارەکەی مەنسوورە ئەمشەو